ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە هەڵیانکوتابوویە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، هەروەها دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەکەوە و هەردوو دەمانچەی تۆمەتباران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.