کارەبای سلێمانی: لە هەوڵی دابینكردنی كارەباین بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەكان

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵی دابینكردنی كارەباین بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەكان، تا ئەوکاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز ڕاوەستا و رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی کار لەسەر دابینکردنی کارەبا دەکات بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەکان تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
Total
0
Share