قائیمقامیەتی سلێمانی: لەبەر دەیان هۆكار باخی گشتی وەك خۆی دەمێنێتەوە

باخی گشتیی سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێک هەبێت بۆ کردنی باخی گشتی بە پڕۆژەی ‏بازرگانی، پێشتریش شارەوانیی سلێمانی بەهەمان شێوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردبووەوە. ‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێکی ‏لەوشێوەیە لە ئارادانییە، ڕێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ‏ئامانج یان زیانی پێبگەیەندرێت.‏

قائیمقامیەتی سلێمانی نیگەرانیشە لە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە. ‏

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “باخی گشتیی سلێمانی، کە لە ساڵی 1937 دروستکراوە ‏دێرینترین و گرنگترین باخەکانی ئەم شارەیە، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی ‏شارستانیی سلێمانی و یادەوەریی خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە، ڕێگەنادرێت ئەم ‏سیما جوان و دیارەی شار لەناوببرێت، یان زیانی پێبگەیەندرێت”.‏

بۆیە قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی بە ڕای گشتی و ھەموو لایەک دەدات، “باخی گشتی و ‏سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژووییەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ‏ھەر بە پارێزراوی دەمێننەوە”.‏

بابەتی پێشتر

توركیا و گروپە چەكدارەكان دەوروبەری حەسەكە بۆردومان دەكەن

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ برا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ هەینی چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share