سبەینێ بەشێکی شەقامی سالم دادەخرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنەوە سبەینێ بەشێکی شەقامی سالم لە  بەردەم بینای شارەوانیی سلێمانی تاوەکو بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “شۆفێران ئاگادار دەکەین سبەی 9ی ئازاری 2024 ، کاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی بەهۆی چالاکییەکی وەرزشیەوە کە منداڵپارێزی کوردستان سازی دەکات لە شەقامی سالم و لە  بەردەم بینای شارەوانیی سلێمانی تاوەکو بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت”.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، ئەو بەشەی شەقامی سالم تا کۆتایی هاتنی ماراسۆنەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

گۆتێرێس: یەکسانی یاسایی تەواو بۆ ژنان نزیکەی 300 ساڵ دوورە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی دەستوور، هەڵبژاردن و كۆمسیۆن ‏بەڕێوەدەچێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ‏كۆببنه‌وه‌، حزبه‌كان، لەڕێگەی فراكسیۆنەكانیانەوە، بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى ده‌ستوور، ‏یاساى…
Total
0
Share