سۆران عومەر: بانکەکانی رەشید و رافیدەین ئامادەن بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، کاتێک لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی تێدانەما لیستەکان رەوانەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین بکات بۆ تەوتین.

سۆران عومەر رایگەیاند، “داوام لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کاتێک لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی 2025 کێشەی تێدانامێنێت لیستەکان رەوانەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین بکات بۆ تەوتین، وەزارەتی داراییش 20ی 1 ی 2025 بە نووسراوی ژمارە 268 وەڵامی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەینی هاوپێچ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی رەشید بە نووسراوی ژمارە (273 لە19ی 1 ی 2025) دەڵێت، ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بکرێت، کاتێک شەش زانیاری فەرمانبەرمان پێبگات لە رێگای ئاپێکی تایبەت بە بانکەوە لەمۆبایلەوە کارتی بانکی تەوتین کارادەکرێت، بۆ دابەشکردنیش دەتوانرێت لە رێگای لقی بانکە ئەهلییەکان و دەروازەکانەوە مووچەکە وەربگرن.

ئاشکراشیکردووە، بانکی رافیدەین لە نووسراوێکدا جەختدەکاتەوە ئامادەن بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی مووچە لەرێی بانکە ئەهلییە رێپێدراوەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share