کۆتا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه و یاریزانان سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی موچه شکستیهێناوه و یانه‌که هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه ده‌کات.
له‌م باره‌یه‌وه یانه که‌ته‌لۆنییه‌که ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه، تیایدا تاوه‌کو 23ی تشرینی دووه‌می 2020 مۆڵه‌ت به یاریزانان ده‌دات تاووتوێی بابه‌ته‌که بکه‌ن و بڕیاری کۆتایی به ئیداره‌ی یانه ڕابگیه‌نن.
له ڕاگه‌یانراوه‌که‌دا، یانه‌ی به‌رشلۆنه داوای له یاریزانانی کردووه، هاوکاربن له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه 300 ملیۆنیه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی کۆرۆناوه به‌رۆکی یانه‌که‌ی گرتووه و بڕه‌که‌ی له بودجه‌ی گشتی و ساڵانه به 191 ملیۆن یورۆ خه‌مڵێنراوه.
” داوا له نوێنه‌ری یاریزانان ده‌که‌ین له‌خۆبورده‌بن و یاریده‌ی یانه‌که‌مان بده‌ن به که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کانیان، ئه‌م بڕیاره‌ش تاوه‌کو 23ی ئه‌م مانگه ده‌رفه‌تێکه تاوه‌کو بڕیاری کۆتایی له‌باره‌وه بدرێت، هه‌روه‌ها بڕیاره‌که‌ش له‌ده‌ستی لیژنه‌کانه‌وه بۆ ستافی کارگێڕی کاتیی یانه به‌رزکراوه‌که‌وه”.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یانراوه‌که‌دا، ئیداره‌ی کاتیی توسکێتیس هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه ده‌کات و دووپاتیده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر یاریزانان کۆڵ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کانیان نه‌ده‌ن، ئه‌وا یانه به ناچاری و فه‌رمی ئه‌و بڕیاره ده‌دات.