گواردیۆلا پلانی بۆ تۆپهێنەرەوەکانیش داڕشتووە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی بۆ تۆپهێنەرەوەکانی ئەکادیمیای سیتیزنس داڕشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، گواردیۆلا زانیویەتی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر ڕاسپاردەی دیێگۆ سیمیۆنی بەرگری دەکەن، پاشان هەوڵدەدەن کات بە فیڕۆ بدەن تاوەکوو بە ئەنجامی یەکسانبوون بگەڕێنەوە بۆ مەدرید.

ڕاهێنەرە 51 ساڵەکە بۆ ئەم مەبەستە هەستاوە بە کۆکردنەوەی لاوانی ئەکادیمیای مان سیتی، کە لەو یارییەدا ئەرکی تۆپهێنەرەوەیان پێدراوە، داوای لێکردوون تۆپێکی یەدەگ بەدەستیانەوە بگرن، هەر کاتێک تۆپ چووە دەرەوەی یاریگا خێرا تۆپە یەدەگەکان فڕێبدەنەوە ناو یاریگا و چاوەڕوانی بڕیاری کەس نەکەن، هەروەها ببنە زنجیرەیەک و هاوکاری یەکدی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تۆپ، پاشان تۆمارێکی ڤیدیۆیی بە هەموویان داوە، تێیدا چۆنیەتی کارکردنیان لەو یارییەدا ڕوون دەکاتەوە و لە کۆتاییدا دەڵێت، “هێندەی یاریزانەکان، ئێوەش ئەرکە لەسەرتان یاریدەدەر بن بۆ بردنەوە”.

ئەتلەتیک نووسیویەتی، لاوانی تۆپ هێنانەوە لە سیتی پێش یارییەکە زۆر شڵەژاو دەرکەوتوون، پلانی کارکردنیان هاوشێوەی یاریزانان ئاڵۆز بووە، بەڵام دوای یاری هەستیان بە سەرکەوتنێکی گەورە کردووە.

بابەتی پێشتر

جەمال حەوێز: پارتی لە بەغداد شكستیهێناوە دەیەوێت لە هەرێم تۆڵە بكاتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share