کچەکەی پیلێ بەرازیلییەکان لە تەندروستیی باوکی دڵنیادەکاتەوە

ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و جیهان، پیلێ لە قۆناغی وەرگرتنی چارەسەردایە و کچەکەی دووپاتیدەکاتەوە، تەندروستی جێگیرە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی تەندروستیی پیلێ-ی ئەفسانەی بەرازیل و ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، کیلی ناسیمێنتۆ، کچی ئەفسانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی، “دوێنێ لە ئەپلیکەیشنی وەتساپ و تۆڕەکانی دیکەوە چەندین نامەم پێگەیشتووە، شۆکبووم بەهۆی ئەوەی وتراوە و ڕوویداوە، لێرەوە ئاگاداراتان دەکەمەوە، بارودۆخی باوکم وەک خۆیەتی و باشە، هیچ شتێک لە دەستنیشانکردنە پزیشکییەکانی گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە”.

پیلێی ئەفسانە، تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە، ماوەیەکە چارەسەری ئەو نەخۆشییە وەردەگرێت، ناوبراو تەمەنی 81 ساڵە و لە ماڵەکەی خۆی لەنێو خێزانەکەی جێگیرکراوە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، پزیشکەکانی پێیانوایە بە باشی کارلێکی لەگەڵ چارەسەرەکاندا کردووە.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوه‌ ده‌وام له‌ سلێمانى ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

فێردیناند: پێویستە لە ڕۆناڵدۆوە فێربن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤینیسیۆس لە پار باشترە

لە دوو یاریی ڕابردوودا کێشەى کەمتر ڕووبەڕووی ڤینیسیۆسی بەرازیلی بووەتەوە. لە چاو وەرزی رابردوودا ، کێشەکانی ڤینیسیۆس کەمتر…
Total
0
Share