وەڵامەکانی مێسی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ماڵئاواییکردن لە بارسا

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە یانە کەتەلۆنییەکە کرد.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە و ڕۆناڵد کومان و سەرجەم یاریزانان، هەروەها چاڤی هێرناندێز و کارلیس پویۆڵی ئەفسانەکانی یانە ئامادەبوون.

سەرەتا مێسی خەمباریی خۆی نیشاندا و بەبێ وتنی یەک وشە دەستی بە گریان کرد، بەشێوەیەک گوزارشتی لە خەمباربوونی خۆی کرد تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکی دیکە بەو جۆرە لەبەردەم کامێرای میدیاکاندا نەبینراوە.

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشدا بەم شێوەیە دوا:

 

  •  “هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە و ببمەوە بە بەشێک لە یانەکەم”.

 

  • “هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم بەرشلۆنە بەجێبهێڵم”.

 

  • “هەست بە شۆکبوون دەکەم، ناتوانم بابەتی ماڵئاواییکردنم لە بەرشلۆنە هەرس بکەم”.

 

  • “دڵنیابووم لەوەی لە بەرشلۆنە درێژە بە کاروانی وەرزشییم دەدەم، ئەوەش خواستی خۆم و خێزانەکەم بوو”.

 

  • “هەمیشە لە بەرشلۆنە هەستم بە خۆشەویستیی هاندەران کردووە”.

 

  • “چەندین ساڵ لە بەرشلۆنە ژیام، دڵنیابن لە داهاتوودا دەگەڕێمەوە، بیری هاندەرانی یانەکەم دەکەم، ئەو هاندەرانەی خۆشمدەوێن”.

 

  • “پەتای کۆرۆنا ماڵئاواییکردنی لە هاندەرانی بەرشلۆنە لێزەوت کردم”.

 

  • “یانەی بەرشلۆنە هەموو هەوڵێکی دا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، بەڵام سوودی نەبوو”.

 

  • “ئامادەبووم لەسەدا 50ی موچەکەم لەپێناو بەرشلۆنەدا کەمبکەمەوە، ئەوە ڕاستییەکەیە و جگە لەوە هەرچییەک باسدەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە”.

 

  • “هەرچی بە من بکرێت کردم لەپێناو بەردەوامبوون لە بەرشلۆنە، بەڵام نوێکردنەوەی بۆندەکەم مەحاڵ بوو”.

 

  • “پەیوەندیکردنم بە پاریس سان جێرمانەوە ئەگەرێکە، لە ئێستادا پەیوەندییم بە هیچ کەس و یانەیەکەوە نییە، کاتێک ڕاگەیەندراوی ماڵئاواییم بڵاوکرایەوە چەندین پەیوەندییم پێوەکرا، چەندین یانە خواستیان لەسەر گواستنەوەمە، هیچ شتێکی داخراو و شاراوەم نییە، تەنها گفتوگۆکردنە”.

 

  • “ئەوەی لەبارەی وێنەی من و یاریزانانی پاریسەوە دەوترێت قسەی پڕوپووچە، ڕۆژێک پێش گەڕانەوەم یەکدیمان بینی و وێنەمان گرت، بڕیارماندا لە ماڵی نێیمار ئاهەنگێکی گۆشت برژاندن ڕێکبخەین، لەو کاتەدا گاڵتەوگەپیان لەگەڵ دەکردم و دەیانوت وەرە بۆ پاریس، ئەوەش شتێکی نامۆ نییە، تەنها گاڵتەوگەپ بوو”.
بابەتی پێشتر

مێسی بە گریانەوە: هیچكات بیرم لە جێهێشتنی بەرشلۆنە نەكردووەتەوە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا یانەی داهاتووی مێسی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share