(15) یانەی ئیتاڵی بەهۆی قەیرانی داراییەوە موچەیان پێنادرێت

 

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتاڵیا دووپاتیدەکەنەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆناوە یانەکانی کالچیۆ زەرەرمەندبوون و زۆرینەیان موچەی یاریزانانیان بۆ دابینناکرێت.

سەرۆکی ڕایەكەی یانەکانی ئیتاڵیا، پاولۆ دال پینۆ بە فوتباڵ ئیتاڵیای ڕاگەیاندووە، ” تۆپی پێی ئیتاڵیا لە لێواری کارەساتێکی گەورەدایە، بەهۆی دۆخە داراییەکانەوە تووشی دڵەڕاوکێ بووین، دەترسین بەهۆی ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکانەوە ئابوری وڵاتەکەمان وێرانبێت”.

هەروەها دەڵێت، ” تەندروستی گشتی لەپێش هەموو شتێکەوەیە، بەڵام پێویستە پلانێکی گونجاوی درێژخایەن دابڕێژین و بیر لە لێکەوتەکانیشی بکەینەوە، ئەوەتا لێکەوتەکانی کەرەنتینی یەکەم لە وڵاتەکەمان بە 600 ملیۆن یورۆ بەسەر یانە و یاریگاکانی تۆپی پێوە مەزەندە دەکرێت”.

دال پینۆ لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئاماژە بە نزیکبوونەوەی زۆرینەی یانەکانی کالچیۆ دەکات لە کەوتنی دارایی، بەتایبەت یانە ئاست مامناوەند و بچوکەکان و لەکۆی 20 یانە 15 یانەیان توانای تەرخانکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمیان نەبووە.

لە ئێستادا هەردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێ و ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە، هاوکاری دارایی یانە زەرەرمەندەکان بکات، تاوەکو خۆیان لە کارەساتی کەوتن و مایەپوچبوونی یەک لەدوای یەکی یانەکان بپارێزن.

بابەتی پێشتر

یاریزانێکی دیکه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕێچکه‌ی خامێس ده‌گرێت

بابەتی دواتر

یوهان کرۆیفی نوێیە؟ تین هاخ ڕیکۆردێکی 33 ساڵیی زیندووکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share