خلێفی دەرگای گواستنەوەکانی دانەخستووە

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان دەرگای گواستنەوەکانیان دانەخستووە و لەئێستادا چاویان بڕیوەتە پۆگبا و کاماڤینگا.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، دوای گواستنەوەی مێسی و ڕامۆس، ئەشرەف حەکیمی، جیانلویجی دۆناروما، هێشتا بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان تینوویەتییان بۆ گواستنەوەی یاریزانان نەشکاوە، بەڵکو چاویان بڕیوەتە دوو یاریزانی دیکە.

لیکیپ نووسیویەتی، ناسڕ خلێفی و هاوکارەکانی لەئێستادا چاودیَريی دۆخی پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد)، ئیدواردۆ کاماڤینگا (ستاد ڕینس) دەکەن.

پۆگبا لە مانچستەر بێزارە و هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، گواستنەوەی لەئێستادا 60 ملیۆن زیاتری پێویست دەبێت، سەرەڕای ئەوەی ئەگەر هەیە پاریس دابینی بکات، بەڵام ڕۆژنامەنووسان پێیانوایە ئەگەری بەهێز ئەوەیە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر بۆندەکەی واژووبکرێت.

کاماڤینگاش نرخی وەک سەردەمی پێش کۆرۆنا نەماوە، لە 100 ملیۆنەوە بۆ 30 ملیۆن دابەزیوە، ئەو نرخەش بۆ یانەیەکی سەرمایەداری وەک پاریس دابینکردنی مەحاڵ نییە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید دەرگای لە کریستیانۆ داخستووە

بابەتی دواتر

ئاسایشی ڕاپەڕین: شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share