ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە.

ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و جیهان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی لەسەر خواستی پێپ گواردیۆلا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی جولیان ئالڤارێز-ی هێرشبەری یانەی ڕیڤەرپلەیت دەستپێکردووە.

سیتی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکە بڕی 13 ملیۆن یورۆی پێشکەشکردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنەوە، بەپێی ڕێککەوتنەکەش، ناوبراو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی سیتی، بەڵام بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز لە ئەرجەنتین بەردەوام دەبێت، واتا لە پێکهاتەی یانە ئینگلزییەکەی لەم وەرزەدا ناونووس ناکرێت.

جولیان ئالڤارێز هێرشبەرێکی لاوی تەمەن 21 ساڵە، لە یانەی ڕیڤەرپلەیت یاریدەکات، بۆ پێکهاتەکانی لاوان و یەکەمی هەڵبژاردەی سەماکەرانی تانگۆ بانگهێشتکراوە، وەرزی ڕابردوو لەکۆی 46 یاریی توانیویەتی 24 گۆڵ تۆماربکات، لەتواناشیدایە لەهەرسێ پێگەی باڵەکانی چەپ و ڕاستی هێرشبەری، هێرشبەری سەرەڕم یاریبکات.

بابەتی پێشتر

مێسی ئەفسانەیەکی لیڤەرپوڵ بە (کەر) دەچوێنێت

بابەتی دواتر

(Spotify) لەبەر یەک هۆکار چاوی بڕیوەتە بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس گەڕایەوە

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس قۆناغی چارەسەر و پشوودانی تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە سەر یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share