هالاند: ئەم حەوت هێرشبەرە لە من باشترن

هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند هەنگاودەنێت بۆ بوون بە باشترین هێرشبەری جیهان، سەرەڕای ئەوەش هێشتا پێی وایە حەوت هێرشبەری دیکە لەو باشترن.

لە چاوپێکەوتنێکدا هێرشبەرە زەبەلاحەکەی ڤیستیڤالین بە ڕۆژنامەی ڤێردینس گانگی نەرویجی ڕاگەیاندووە، ” ڕەنگە ئەگەر پێویستبکات لە یارییەکی گرنگدا خۆم بۆ پێکهاتەی باشترینەکانی جیهان بانگهێشتبکەم، بەڵام بەڕای من هێشتا حەوت هێرشبەری دیکە لە یاریگاکانی ئەوروپا بوونیان هەیە ئاستیان لە ئاستی من بەرزترە و باشترن، ئەوانیش پێکهاتوون لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هاری کەین، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، تیمۆ ڤێرنەر، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی”.

لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە یەکێک لە خەسڵەتە سەیروسەمەرەکانی دەکات، ئەویش وەڵامدانەوەی کورتی میدیا و میدیاکارانە.

لەم بارەیەوە دەڵێت، ” بابەتەکە زۆر ئاسانە، ئەگەر لە جایرین (شارێکە لە نەرویج)، پرسیار لە خەڵک بکەیت ئەمڕۆ چۆنیت؟ ئەوانیش دەڵێن زۆر باشین، لەکۆتاییدا ئەگەر وەڵامەکان بە بەڵێ و نەخێربێت، لەوە تێدەگەیت دەتەوێت چی بڵێت و چیت لێداواکراوە”.

لەکۆتاییشدا ئاماژە بە هەڵبژاردنی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و ڕەتکردنەوەی یانەکانی دیکە دەکات و دەڵێت، ” بۆ یەکەمجار کە لەلایەن دۆرتمۆندەوە پەیوەندیان پێوەکردم، لەگەڵ باوکم لە سالزبۆرگ دانیشتین سەیری یارییەکی دۆرتمۆندمان کرد، پاشان پێموت، واو .. سەیری ئەو دیوارە زەردە بکە هاندەران لە نزیک گۆڵەوە، شایەنی ئەوەیە لە یانەیەکی وەها و لەبەردەم ئەم هاندەرانەدا یاریبکەم، دواتر لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەم قسەم کرد و هەستم بە ئاسودەییکرد، بڕیارمدا پەیوەندییان پێوەبکەم”.

ئێرلینگ هالاند لەکۆی 22 یاری فەرمی 19 گۆڵی بۆ یانە ڤیستیڤالییەکەی ئەڵمانیا تۆمارکردووە، لەو ساتەوە پەیوەندی بە خولی ئەڵمانیاوە کردووە بەردەوام یەکێکبووە لە باشترینەکان و زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی دیکەی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی.

بابەتی پێشتر
یوڤانتۆس

یوڤانتۆس لە فرۆشتنی یاریزانانیدا شکستیهێناوە و پارەی کیێزای بۆ کۆنابێتەوە

بابەتی دواتر

یەحیا ڕەسوڵ: سەرەداوی گرنگ لەبارەی ئەنجامدەری هێرشە موشەكییەكان دەستكەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share