ڕۆما زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

فیناڵدۆم دواین گرێبەستی یانەی ڕۆما نابێت و ئیدارەی یانەكە لە هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی ڕیزەكانی بەردەوامە.

یانەی ڕۆما گرێبەستی فیناڵدۆمی ئاشكراكرد كە بەشێوەیەكی خواستن لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بەڕیزەكانیانەوە كردووە.

گرێبەستەكە بە خواستنە بۆ یەك ساڵ لەگەڵ ئەگەری كڕینی لە ساڵی داهاتوودا، یانەی ڕۆما تەنها نیوەی موچەی فیناڵدۆم دەدات.

فیناڵدۆم پێنجەم گرێبەستی ئەم وەرزەی یانەی ڕۆمایە و پێشتر هەریەك لە یاریزانان سفیلار و چیلیك و ماتیچ و دیبالا بۆ مۆرینیۆی ڕاهێنەر كڕدراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان هێشتا بازاڕی گواستنەوەی یانەی ڕۆما كۆتایی نەهاتووە و ئیدارەی یانەكە بەنیازە ئیریك بایلی لە یانەی مانچستەر یونایتد بكڕێت.

پێشبینییەكان بۆ ئەوەن یانەی ڕۆما لە وەرزی نوێدا تیپێكی بەهێز بێت و ڕكابەری بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا بكەن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یاریی بەهێز بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

عەلی قەرەداغی: مرۆڤ لە ڕەگەزی نێر و مێ پێكدێت و شتێك نییە بەناوی نێرەموك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share