مباپێ: وزەی خۆم لە ئاهەنگگێڕانی ئیمیلیانۆ و شتی بێبایەخدا بەکارناخەم و چاوەڕێی مێسی-م

دوای بردنەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە ستراسبۆرگ، کیلیان مباپێی فەرەنسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیاکانی فەرەنسا ئەنجامدا، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی بەشێک لە وەڵامەکانی بڵاوکردووەتەوە.

 

“گوێ بە ئاهەنگگێڕانی ئیمیلیانۆ مارتینێز و سوکایەتیکردنی نادەم، چونکە من وزە و کاتی خۆم بەو شتە بێبایەخانەوە بەکارناخەم.”

 

“دوای یاریی کۆتایی مۆندیال لەگەڵ لیۆ مێسی قسەم کرد، پیرۆزباییم لێکرد لەبەرئەوەی بە درێژایی تەمەنی بەدوای ئەو ناسناوەوە بووە.”

 

“لە بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال شکستمهێنا، بەڵام پێویستە هەمووکات وەرزشکارێکی باشبیت و دان بە ڕاستییەکاندا بنێیت.”

 

“ئەوەی لە ئاهەنگەکانی مۆندیالدا ڕوویدا کێشەی من نییە.”

 

“هەوڵمدا بەوپەڕی ئەرێنی-یەوە بیربکەمەوە، باوەڕم بە تواناکانم بوو کە دەتوانم زیاتر پێشکەشبکەم، بۆیە لە دوایین ساتەکانی یاریی کۆتایی مۆندیالدا گەڕاینەوە، خۆشحاڵیشین بەوە.”

 

“گرنگ بەلامەوە ئەوەیە باشترین ئاست پێشکەشی یانەکەم بکەم، ئێمە چاوەڕوانی گەڕانەوەی مێسی-ن بۆ بردنەوە و تۆماری گۆڵ.”

 

“لە یاریی ستراسبۆرگ بە چەند ساتێکی ئاڵۆزدا تێپەڕمانکرد، بەڵام دواتر گەڕاینەوە و هاندەرانمان ئاشکردەوە، گەڕاینەوە سەر ڕێڕەوی بردنەوە.”

 

“لەگەڵ ڕاهێنەر و ئیدارەی یانە  قسەم کرد، پێموتن ئەنجامی مۆندیال هەرچییەک بێت بە خێرایی دەگەڕێمەوە.”

 

“هەستم دەکرد توانا جەستەییەکانم باشن، دەمویست لە یاریکردن بەردەوامبم، ڕاهێنەر پێیوتم کە یاریی گرنگ چاوەڕێمانە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، بەڵام من حەزمکرد یاریبکەم.”

 

“ئەنجامی مۆندیال قورسە و هەرس ناکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە هاوڕێیان و ڕاهێنەری پاریسم ڕاگەیاندووە، کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی شکستی هەڵبژاردە کاریگەری لەسەر من و ئێوەش دروست بکات، پاریس سان جێرمان بەرپرس نییە لە شکستی فەرەنسا.”

بابەتی پێشتر

بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە رۆژێکدا چەند خوێ بەکاربهێنین؟

بابەتی دواتر

چاودێرێك بۆ شاخەوان عەبدوڵا: هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی رێككەوتنی 50 ساڵە و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share