ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ هالاند

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەرگای گواستنەوەی بەڕووی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی-دا دانەخستووە و لە ساڵانی داهاتوودا هەوڵ بۆ واژۆ کردنی بۆندەکەی دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، لە حاڵەتی بوونی کەریم بنزیمەدا بە گرنگییان نەزانیوە هالاند بکڕن کە یاریزانێکی گەورەیە و لەسەر کورسی یەدەگ دایبنیشێنن، بەڵام هەرگیز دەرگای بەڕووی ئەستێرە نەرویجییەکەدا دانەخستووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەندێک لە بۆندی هالانددا هەیە، بەهۆیەوە لە ساڵی 2024 ئیدارەی ڕیاڵ دەگەڕێنەوە سەر خەونی گواستنەوەی و ئامادەن بڕی 150 ملیۆن یورۆ بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی تەرخان بکەن.

هالاند لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بە تێچووی 75 ملیۆن یورۆ بۆندی لەگەڵ مان سیتی واژۆ کرد، بڕیارە تاوەکو 2027 بخایەنێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: هەولێر لە بەردەم كارەساتدایە و نیوەی خەڵك بێئاودەبن

بابەتی دواتر

کلۆزە یەکەم پۆستی ڕاهێنانی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share