یەکەم کاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە ئۆکرانیا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێف ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی کەلوپەلی ‏سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی هاوکارییە ‏بێپێشینەکانی بایدنەوە سوپاسی دەکات.‏

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە كیێڤ، لە تویتەرەوە بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانە سەربازییەکانی ‏جۆ بایدن بۆ ئۆکرانیا گەیشتنە وڵاتەكە، ئەو کاروانە هاوکارییە 200 بارهەڵگر لە ‏کەلوپەلی سەربازیی تێدایە، سەرەڕای هاوکاری و کەلوپەل بۆ هێڵەکانی پێشەوەی ‏بەرگریی ئۆکرانیا.‏

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕوونکردنەوەی زیاتری لەبارەی جۆری هاوکارییەکانەوە ‏ئاشکرانەکردووە.‏

پێگەی ‏DEFENCE ONEی ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ‏جۆ بایدن بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایش ڕێگەی بە وەزارەتی ‏دەرەوەی ئەمریکا داوە هاوکاریی سەربازی بگەیەنێتە ئۆکرانیا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ‏ئەو وڵاتە لە ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی سەرسنوور لەگەڵ ڕوسیا.‏

بابەتی پێشتر

 لقێکی نوێی ئۆمیکرۆن زانایانی نیگەران کردووە

بابەتی دواتر

ساڵح موسلیم: هێرشەكەی حەسەكە لە توركیاوە بڕیاری لەسەردراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share