سودانی و ترەمپ رێککەوتنێکیان ئەنجامدا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتنێکی نێوان محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاشکراکرد لەبارەی جەنگەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باس لەوەشکراوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە و سەرەڕای پیرۆزبایی، باس لە خواستی پێشخستنی پەیوەندی ستراتیژیی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێکراون.

لەلایەکی دیکەشەوە، سودانی بە ترەمپی وتووە، بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنی باسی لەوە کردبوو کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت لە ناوچەکە و هەردوولا رێککەوتوون بەیەکەوە هەماهەنگی بۆ ئەو بابەتە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە و ئەم وەزیرانە جێگەیان نابێتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە.” كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران…
Total
0
Share