تەلەفۆنەکەی لیز ترەس هاککراوە و نهێنیی زۆری تێدابووە

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، تەلەفۆنە تایبەتییەکەی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەلایەن کەسانێکەوە کە گوماندەکرێت سەربە ڕوسیا بن هاککراوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانە توانیویانە دەستیانبگات بە نهێنیی زۆر گرنگ، کە لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی گفتوگۆی کردووە، هەروەها ئەو نامانەی لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەیدا کواسی کوارتینگ ئاڵوگۆڕی کردوو، کە دواتر ئەو کەسە بووبە وەزیری دارایی لە کابینەکەی ترسەدا.

ئەوەی لە تەلەفۆنەکەی ترەسەوە دزەی پێکراوە و لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گفتوگۆ کردنە لەگەڵ وەزیری دەرەوە سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا لەناویشیاندا سەبارە بە کاروانی چەک.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، حکومەت سیستمی بەهێزی هەیە بۆ پارێزگاری لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

ئەو دزەکردنەی ناو تەلەفۆنەکەی ترسە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی پارێزگاراندا بووە، کە دواتر لیس ترەس کرا بە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوەی کوردەکان لە بیلاڕوسیاوە ڕێژەی کۆچبەرانی لەو وڵاتەدا کەمکردووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بڕیاریانداوە بچنەوە وڵاتەکانی خۆیان، ڕێژەی کۆچی نایاسایی لە بیلاڕوسیا کەمکردووەتەوە. یلڤا جۆنانسۆن،…
Total
0
Share