پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باج و پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی کرد لەگەڵ ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، یاریکردن بە ژیانی ملیۆنان کەس.
ترەمپ بەهۆی ئەوەی کە ئیسپانیا رێگەی بە سوپای ئەمریکا نەدا دوو بنکەی هاوبەش بۆ لێدان لە ئـ.ـێران بەکاربهێنێت، لەکاتی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فریدریک مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا وتی، “ئیسپانیا وڵاتێکی زۆر خراپە، ئێمە هەموو پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵیاندا دەبڕین، نامانەوێت هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسپانیا هەبێت.”
هەروەها ترەمپ رەخنەی توندی لە ئیسپانیا گرت و بە ”هاوبەشێکی خراپ”ـی ناتۆ ناوی برد کە ناتوانێت “خەرجیی بەرگریی %5ـی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی” بۆ رێکخراوەکە دابین بکات.
لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لەمیانی وتارێکی تەلەفزیۆنییدا لە وەڵامی قسەکانی ترەمپ جەختیکردەوە کە هەڵوێستی وڵاتەکەی بە سادەیی “نەخێرە بۆ جـ.ـەنگ” و وتی “ئێمە لە ترسی هیچ کەس ناچینە ژێرباری بڕیارێک بۆ زیانگەیاندن بە جیهان کە لە دژی بەها و پرەنسیپەکانمانە.”