حەوت یاریزانی ناودار ئەگەر هەیە 2021 وازهێنان ڕابگەیەنن

خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا لەم وەرزەدا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران سازدەکرێن و چەندین یاریزانی سەردەمی ڕابردوو بەردەوامن لە یاریکردن، بەهۆی ڕۆچوونیان بە تەمەن و لاوازبوونی توانا هونەرییەکانیانەوە لە هاوینی 2021 ئەگەری وازهێنانیان هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ناوی حەوت ئەستێرەی ئاشکراکردووە کە لە کۆتاییەکانی ژیانی وەرزشییاندان وەک یاریزان، دوای کۆتاییهاتنی وەرزی 2020/2021 بە ئەگەرێکی زۆرەوە وازهێنان ڕادەگەیەنن، لە نێوانیاندا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و واین ڕوونی کە چەندین ساڵە لە بواری تۆپی پێدا دەرکەوتنیان هەبووە.

1. واین ڕوونی: ناودارەکەی ئینگلتەرا دوای یاریکردنی بۆ یانەکانی ئێڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد و لۆس ئەنجلس گالاکسی و دێربی کاونتی، ئەگەر هەیە هاوینی 2021 وازهێنان ڕابگەیەنێت و لە تەمەنی 35 ساڵیدا ببێتە ڕاهێنەری دێربی کاونتی و جێگەی فیلیپ کۆکوی ڕاهێنەر بگرێتەوە.

2. جیانلویجی بوفۆن: جاڵجاڵۆکە 42 ساڵەکەی بیانکۆنێری، دوای یاریکردنی بۆ یانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان و پاشان گەڕانەوەی بۆ یوڤانتۆس، 17 نازناوی بەدەستهێناوە و لە ئێستادا ڕۆڵی نەماوە، وازهێنانی لە یوڤانتۆس ئەگەرێکی بەهێزە.

3. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: سویدیە زەبەلاحەکە گەیشتووەتە تەمەنی 39 ساڵی و لە یانەی ئەی سی میلان ئاستێکی ناوازە پێشکەشدەکات، لە کۆتا لێدوانیدا ڕایگەیاندووە کە پێویستی بە حەوانەوەیە، دوای بەدەستهێنانی 13 نازناوی ناوخۆیی و یاریکردنی بۆ یانەکانی مالمۆ و ئەیاکس و ئینتەر و بەرشلۆنە و یوڤانتۆس و میلان، وازهێنانی بابەتێکی حەتمییە.

4. ئەندرێس ئینێستا: ئەفسانەکەی کەتەلۆنیا لە ساڵی 2018 بەرشلۆنەی بەجێهێشت و ڕوویکردە یانەی ڤیسڵ کوبی ژاپۆنی، لە کۆی 58 یاری 13 گۆڵی تۆمارکردووە، لە ساڵی 2019 یاریزانە 36 ساڵەکە ڕایگەیاند، کە لە تەمەنی 37 بۆ 38 ساڵیدا وازهێنان ڕادەگەیەنێت، لە هاوینی 2021 تەمەنی دەبێتە 37 و وازهێنانی ئەگەرێکی بەهێزە.

5. فرانک ڕیبێری: فەرەنسییە ناودارەکە لە یانەی فیۆرنتینا یاریدەکات، تەمەنی 37 ساڵە و ڕایگەیاندووە، کە دوو وەرز لە هەگبەی وەرزشییدا ماوە، ئەگەر هەیە هاوینی 2021 بە شێوەیەکی یەکجارەکی پێڵاوەکانی هەڵبواسێت.

6. جیۆرجیۆ کیلینی: دوای 16 ساڵی ناوازە لە یانەی یوڤانتۆس، بۆندەکەی لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، لە کۆتایی وەرزدا تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ و بەهۆی بوونی بونۆچی و دی لێختەوە بێگومان بیر لە وازهێنان دەکاتەوە.

7. لوکاس پیزیک: باڵە بەرگرییەکەی پۆڵەندا لە ساڵی 2010وە وەک یەکێک لە باشترینەکانی بوروسیا دۆرتمۆند دەرکەوت، نازناوەکانی خول و جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا و تامی یاریکردنی لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ کرد، ئەمساڵ (2020) بۆندەکەی لەگەڵ ڤیستیڤالین کۆتاییهات و بە شێوەیەکی کاتیی تاوەکو هاوینی 2021 نوێیکردەوە، دوای گەیشتنی بە تەمەنی 36 ساڵی وازهێنانی ئەگەرێکی بەهێزە.

بابەتی پێشتر

بایرن هەڵەی ئالابا دووبارە ناکاتەوە و بۆندی سێ یاریزان نوێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

وشەی ساڵی 2020 دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
Total
0
Share