چۆلۆیزم له‌ 4-4-2 بۆ 3-5-2 و سیستمێکی نوێ هه‌نگاوی ناوه‌

دیێگۆ سیمیۆنی سیستمی به‌رگری ئه‌تله‌تیکۆی بۆ هێرشبه‌ری گۆڕیوه‌

ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، دیێگۆ سیمیۆنی بازێکی تاکتیکی گه‌وره‌ی له‌ بواری تۆپی پێدا ناوه‌ و له‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ و به‌هێزدا ده‌ستبه‌رداری پلانه‌ به‌رگرییه‌کانی بووه‌.

“چولۆ” چه‌ندین ساڵه‌ به‌ پلانی 4-4-2 سیستمێکی به‌رگریکاری‌ یاریده‌کات و شێوازه‌که‌ی به‌ چولۆیزم ناوی ده‌رکردووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ر یانه‌یه‌ک به‌شێوه‌ی به‌رگری یاریبکات ده‌خرێته‌ ژێر سێبه‌ری ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌وه‌.

له‌م وه‌رزه‌دا چولۆ هه‌نگاوێکی سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌کراوی ناوه‌، له‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا به‌هۆی پێکانی یاریزانانیه‌وه‌ سیستمی نوێ و پلانی 3-5-2ی په‌یڕه‌وکردووه‌، گرنگی به‌ کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و گوشاری هێرشبه‌ریداوه‌، ئه‌م پلانه‌ نوێیه‌ش به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه‌ و ڤالێنسیا تاقیکراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

به‌رگرییه‌کی زیره‌ک

ساڤیچ، هێرمۆسۆ، خیمینێز ئه‌و سێ به‌رگریکاره‌بوون که‌ وه‌ک سه‌نته‌ری پلانه‌ نویێه‌که‌ کاریان کردووه‌، له‌ هێڵی به‌رگری چه‌سپاون و بوونه‌ته‌ دیوارێک له‌به‌رده‌م هێرشبه‌ران، ئه‌رکی لۆدی و تریپێ و کاراسکۆیان له‌ باڵه‌ هێرشبه‌رییه‌کانه‌وه‌ ئاسانکردووه‌ ‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ یاریده‌ده‌ریان بووه‌ له‌ یاریکردن له‌ باری پانی یاریگاوه‌ بۆ باری درێژی به‌تایبه‌ت له‌ باڵه‌کانه‌وه‌.

کوکی تاکه‌ یاریزانه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ندی ئه‌تله‌تیکۆ به‌رگریده‌کات

ناوه‌ندی به‌رگری بوونی نییه‌

کوکی له‌ سه‌نته‌ری ناوه‌ند یاریده‌کات و له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیه‌کانی ئه‌ڵماسییه‌ ئه‌رکی ئاڕاسته‌کردنی تۆپه‌ بۆ هیڵی پێشه‌وه‌، له‌ هه‌مان کاتدا به‌ دوو ناوه‌ندی هێرشبه‌ری ئۆکسجینی بۆ ڕه‌وانه‌‌ده‌کرێت که‌ ئه‌وانیش مارکۆس یۆرێنتی و ساول نیگوێزن.

کۆنتڕۆڵ و پۆزیشن

له‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بارسا و ڤالێنسیا، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ نیوه‌ی یاریگای یانه‌ ڕکابه‌ره‌کاندا هه‌وڵی پۆزیشن و کۆنتڕۆڵکردنی تۆپی داوه‌‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی چۆلۆیزمه‌وه‌، له‌ نیوه‌ یاریگای خۆیاندا چڕییان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ یاریگای ڕکابه‌ران، هۆکاره‌که‌ش بوونی چه‌ندین ناوه‌ندی هێرشبه‌ری وه‌ک کوکی، و یۆرێنتی، هه‌روه‌ها هێرشبه‌رانی وه‌ک جواو فیلێکس و کاراسکۆ و لیمار بووه‌.

کاراسکۆ و باڵه‌ هێرشبه‌رییه‌کان له‌باری درێژی یاریگا به‌هێزتر ده‌رکه‌وتوون

سه‌ربه‌ستی هێرشبه‌ری

هه‌ریه‌ک له‌ لیمار و فیلێکس له‌ هێڵی هێرشبه‌ری سه‌ربه‌ستییان پێدراوه‌، دووانه‌ی ناوبراو توانیویانه به‌م شێوه‌یه‌‌ جادووی پێیه‌کانیان له‌ ڕکابه‌ران بکه‌ن، زۆرینه‌ی کاته‌کانیان له‌ سێ یه‌کی یاریگای ڕکابه‌راندا به‌ڕێکردووه‌، له‌ هه‌ردوو بواری دروستکردنی گۆڵ و تۆمارکردنیدا کاریگه‌رییان هه‌بووه‌.

بابەتی پێشتر

پێنج هۆکار وا له‌ مێسی ده‌که‌ن ڕوو له‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌ بکات

بابەتی دواتر

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان گرژی تێكەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن ڕۆناڵدۆ ناكڕێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابكات. ساڵح حمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن ئاشكرایكرد،…
Total
0
Share