سێ ڕوبەڕوبوونەوەی تاکە کەسی فاینەڵی یورۆ 2020 یەکلاییدەکەنەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە یاریگای ویمبڵی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2020 لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێت.

ئینگلتەرا هەوڵدەدات یەکەم جامی یورۆ بەدەستبهێنێت، کە دووەم جام دەکات لە دوای مۆندیالی 1966 لەمێژوویاندا، لە بەرامبەردا ئیتاڵییەکان ساڵی 1968 جامێکی یورۆیان بەدەستهێناوە و دەیانەوێت دووەم ناسناو لەمێژوویاندا تۆماربکەن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەکەی ئەمشەوی فاینەڵی یورۆ، شارەزایانی بواری تۆپی پێ پێیانوایە سێ ڕوبەڕوبوونەوەی تاکە کەسی ئەنجامی یارییەکە یەکلاییدەکەنەوە.

فیدریکۆ کیێزا بەرامبەر لوک شاو: لە باڵی چەپی یاریگا لوک شاو باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و توانیویەتی نۆ هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنێت، بەڵام ئەمشەو بەرامبەر فیدریکۆ کیێزای باڵی هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس یاریدەکات، کە خاوەنی دوو گۆڵە و لە لێدەرکردن و ئاڕاستەکردنی تۆپ و لێدانەکاندا ناوازەیە، یاریزانە 23 ساڵەکە کێشە بۆ شاو دروستدەکات و ناچاریدەکات بەرەوپێش هەنگاو نەنێت، براوەی نێوان ئەم دوو یاریزانە جەنگی باڵی چەپی یاریگا یەکلاییدەکاتەوە.

جیۆڤانی دی لۆرینزۆ بەرامبەر ڕەحیم ستێرلینگ: کاتێک ستێرلینگ یاری نیوەی کۆتایی مۆندیالی 2018ی ئەنجامدەدا و مانچستەر سیتی بەرەو ناسناوی خولی ئینگلتەرا دەبرد بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ، دی لۆرینزۆ لە زێدی خۆیەوە بینەری پاڵەوانێتییەکە بوو.

باڵی بەرگری ڕاستی ئیتاڵیا بەدرێسی ئیمپۆلی لە خولی پلە دوو، پێشتریش لەگەڵ ماتیرا لە خولی پلە سێ یاریکردووە، لە یورۆی 2020 ناوبراو یاریزانێکی یەدەگ بوو، بەڵام پێکانی ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی دەرفەتی ڕەخساند ببێتە یاریزانێکی سەرەکی، ڕوبەڕوبوونەوەی ستێرلینگ لە باڵی ڕاستەوە کە خاوەنی زۆرترین لێدەرکردنە لەم یورۆیەدا (29 لێدەرکردن) دەبێتە بەهێزترین تاقیکردنەوە لە تەمەنی وەرزشیی بەرگریکارە ئیتاڵییەکەدا.

جۆجینیۆ بەرامبەر مەیسن ماونت: دوو یاریزانەکەی چێڵسی یەکدی دەناسن، ماونت کارامەیە لە ئاڕاستەکردنی تۆپ و جێگیربوون و دۆزینەوەی مەوداکان، لە بەرامبەردا جۆرجینیۆ خاوەنی ئەزموونە و یەکێکە لە سەنتەرەكانی ئیتاڵیا لەناوەندی یاریگا، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان دوو هاوڕێکە بەڕێژەیەکی زۆر جەنگی ناوەندی یاریگا یەکلاییدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی دوو یاریزانەکە لە دوو پێگەی بەرامبەریەک یاریناکەن.

بابەتی پێشتر

بیورن کیوپەرز.. ملیۆنێرێکی هۆڵەندی فاینەڵی یورۆ 2020 بەڕێوەدەبات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی مباپێ-وە بڕیاری کۆتاییدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێ خه‌تاباره‌؟ میدیا جیهانییه‌کان کلاسیکۆی زه‌وی به‌ ئابڕوچوون ناوده‌به‌ن

شه‌وی ڕابردوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆی ‌نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پۆلیسی ساوپاولۆ یارییه‌که‌یان ڕاگرت.…
Total
0
Share