لێكۆڵینەوەیەك: بەرهەمی ڕۆژانەی فەرمانبەرێكی عێراقی تەنها 17 خولەكی كاركردنە

لێكۆڵینەوەیەك ئاشكرایكردووە، بەرهەمی هەر فەرمانبەرێكی عێراقی لە ڕۆژێكدا تەنها 17 خولەكی كاركردنە.

كۆلێژی ئابوریی كار لە زانكۆی نەهرەین لە بەغداد، لێكۆڵینەوەیەكی كردووە و دەریخستووە كە بەرهەمی كاركردنی ڕۆژانەی فەرمانبەرێكی عێراقی تەنها 17 خولەكی كاركردنە و دەكرێت بە 15 خولەكیش بەدەستبهێنرێت.

د. نەغەم نیعمە ڕاگری كۆلێژەكە دەڵێت، “فەرمانبەری عێراقی ڕۆژانە كاتژمێر هەشت و 30 خولەك تا نۆ دەگاتەسەر كار، تا كاتژمێر 10 و 30 خولەك بە خواردنی ژەمی بەیانییەوە بەسەردەبات، پاشان دەست بەكاركردن دەكات و لەو ماوەیەشدا پشوووەرگرتن و پچڕانی كارەبا دێتەئاراوە و دواتر لە كاتژمێر 12دا مۆڵەتی كاتی وەردەگرێت بۆئەوەی بەر لە قەرەباڵغبوونی شەقامەكان بگەڕێتەوە بۆ ماڵەكەی.

ڕاگری كۆلێژەكە لەبارەی ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكەوە ڕایگەیاندووە، “گرفتێكی تری كاركردن لە عێراقدا، زۆریی ژمارەی ڕۆژەكانی پشووی فەرمییە، ئەوەش ڕاییكردنی مامەڵەكانی هاوڵاتییان دوادەخات و دەبێتەهۆی دواكەوتنی پڕۆژە و كارەكان، چونكە پێویستییان بە وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگە فەرمییەكانە”.

بەپێی وتەی ڕاگری كۆلێژی ئابوریی كار لە زانكۆی نەهرەین، عێراق پێویستی بەوەیە ژمارەی ڕۆژ و كاتژمێرەكانی كاركردن زیاتربكات لەپێناو پێشخستنی كەرتی ئابوری و بەهێزكردنی، بۆ ئەوەش دەبێت یاسای تایبەت پەسەندبكات.

د. نەغەم نیعمە دەڵێت، ئەو بەرهەمەی هەر فەرمانبەرێكی عێراقی لە ڕۆژێكی كاركردنیدا هەیەتی، بەشی تەنها 17 خولەكی كاركردنە و دەكرێت لەماوەی 15 خولەكدا بەدەستبهێنرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا لە ژمارەیەکی پێوانەییدا زیاتر لە یەک ملیۆن تووشبووی کۆرۆنای لە ڕۆژێکدا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لەبارەی گەورەترین پەیکەری جیهانەوە چی دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share