وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێكرد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 700 ملیار دینارەكە لە عێراقەوە بۆ هەرێم تەنها چەند رێكاری كارگێڕی و دارایی ماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی كوردستان.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بە رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان و تەنها چەند رێكارێكی كارگێڕی و دارایی ماوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە لە رێگەی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەینەوە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و دواتر دەستبە دابەشكردنی بكرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، حكومەتی هەرێم لە ئێستادا لە توانایدایە بە داهاتی ناوخۆی دوو مانگی رابردووی دەستبكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و هەر كاتێكیش پارەكەی حكومەتی عێراق گەیشت بەكاریبهێنێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت مووچە لەكاتی خۆیدا دەدرێت و دەتوانرێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد پێویستیان بەوەیە كە هەناردەی نەوتی هەرێم لە…
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی شەرعیبوون یاخود ناشەرعیبوونی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی دواخست

دادگای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی تایبەت بە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست كە بڕیاربوو تیایدا بڕیار لەبارەی شەرعیبوون یاخود…
Total
0
Share