ساڵی 2022 عێراق فەرمانبەر دانامەزرێنێت

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق هیچ دامەزراندنێك لەخۆناگرێت.

لەكاتێكدا چاوەڕوانییەكان بۆ ئەوەن لە ساڵی داهاتوودا دامەزراندن لە كەرتی میری لە عێراق-دا دەستپێبكاتەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بە لێدوانێك بابەتەكە یەكلاییدەكاتەوە و دەڵێت، “بودجەی 2022 دامەزراندن لەخۆناگرێت”.

محەمەد شەبەكی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “دۆخی ئابوریی وڵات ناجێگیرە چونكە عێراق بەپلەی یەكەم پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت كە بەردەوام گۆڕان بەسەر نرخەكەیدا دێت”.

وتیشی، “بەهۆی ئەو ناسەقامگیرییە ئابورییە لەلایەك و بوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەری میری لەلایەكی ترەوە، ئەستەمە لە بودجەی 2022دا دامەزراندنی فەرمانبەران ڕابگەیەندرێت”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە كە لێدوانی بۆ میدیا داوە، حكومەت كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و چارەسەركردن و داخستنی هەندێك دەرگای خەرجی بۆ ئەوەی ڕێژەی كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2022 كەمبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیێری و کاسانۆ یانەی داهاتووی هالاند ئاشکرادەکەن

بابەتی دواتر

ئەمریکا پارە تەرخاندەكات بۆ فراوانكردنی کێڵگەی کۆرمۆر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاره‌كانى به‌سره‌ و ئه‌نبار ناچنه‌ په‌رله‌مان و ده‌ستبه‌رداری په‌رله‌مانتاری ده‌بن

هەردوو‌ پارێزگارى ئه‌نبار و به‌سره‌ كه‌ دوو براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوون، بڕیاریاندا نه‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و ده‌ستبه‌رداری…
Total
0
Share