ژێرئاوگەڕێك كە 80 ساڵە دیارنەماوە لە یۆنان دۆزرایەوە

ژێرئاوگەڕی ئیتاڵی (جانیتا) كە لە جەنگی دووەمی جیهاندا نوقمبوو

تیمێك لە ژێرئاوگەڕانی یۆنانی ژێرئاوگەڕێكی ئیتاڵی-یان لە قوڵایی دەریای ئیجە دۆزییەوە، كە بەر لە 80 ساڵ دیارنەمابوو.

بەپێی سایتی (ئێكسپرێس) كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، ژێرئاوگەڕی (جانتینا) دوورگەی لیرۆس-ی یۆنانی بە تیمێكی 48 كەسییەوە جێهێشت و لە حوزەیرانی 1941 نوقمبوو، بەهۆی مووشەكێكەوە كە لە ژێرئاوگەڕی بەریتانی (ئێچ ئێم ئێس توربی) ئاراستەی كرا.

لای خۆیەوە یەكێك لە ئەندامانی تیمە ژێرئاوگەڕەكە وتی، “مێژووی شەڕی دەریایی وەك گرێ (لوغز)ە، ئەم دۆزینەوەیەش بەشێكە لەو گرێیە.. ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ژێرئاوگەڕەكان ڕووداوێكی دەگمەنە”.

(جانیتا) دوا شوێنی خۆی لە باشووری دوورگەی میكۆنۆس لە قوڵایی 103 مەتردا دۆزییەوە، ناسینەوەشی بە بەكارهێنانی تۆمارەكانی نوسینگەی مێژووی دەریایی ئیتاڵی بوو.

ژێرئاوگەڕە ئیتاڵییەكە لە ساڵی 1932 ئاراستەكرا و بەشداری لە جەنگیی ناوخۆیی ئیسپانیادا كرد، لە 5ی حوزەیرانی 1941یش ژێرئاوگەڕە بەریتانییەكە (تۆربی)، كە شەش مووشەكی لە یەك كاتدا ئاراستە كرد، ئەویش نوقم بوو.

تەنها 6 كەس لە تیمەكەی توانییان دەربازبن دوای ئەوەی بەمەلەكردن خۆیان گەیاندە دوورگەی میكۆنۆس-ی یۆنانی.

س: نۆڤۆستی + ئێكسپرێس + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە هی ئەوە نین گوێیان لێنەگیرێت
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان: گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بێپێشینەیە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە سیاسییەكان دەكات ڕێوشوێنی خێرا و بنەڕەتی بگرنەبەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك دەربارەی گۆڕانی…
Total
0
Share