گەڕان بەدوای خوێندكارە عێراقییە ونبووەكەدا لە یۆنان بەردەوامە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، شاندێكی عێراقی چووەتە یۆنان بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو خوێندكارە عێراقییەی بە فڕۆكەیەكی ڕاهێنانی یۆنانییەوە بێسەروشوێن بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكاد ئاشكرایكردووە، “شاندێكی عێراقی گەیشتووەتە یۆنان بۆ ئەوەی چاودێریی پرۆسەی گەڕان بكات بەدوای ئەو خوێندكارە عێراقییەی كە بە فڕۆكەیەكی یۆنانییەوە بێسەروشوێن بوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڕێكانی ئەو فڕۆكەوانە بێسەروشوێنە عێراقییە كە ناوی عەمار ئیبراهیمە لەگەڵ تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەوڵەكانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە بۆ ئەوەی بگەن بە دەرئەنجامێك و ڕای گشتی و خێزانی خوێندكارەكەی فڕۆكەوانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

شەوی ڕابردوو، كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق ئاشكرایكرد، بەدوای چارەنوسی خوێندكارێكی عێراقییدا دەگەڕێن پاش ئەوەی فڕۆكەیەكی یۆنانی پێبووە وەك ڕاهێنان و لەو وڵاتە دیار نەماوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا یەكشەممە 31ی كانونی دوووەم، كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە دیارنەمانی یەكێك لە فڕۆكەكانی ئەكادیمیای ئاگناتیای یۆنانی دەکۆڵنەوە، كە بە خوێندكارێكی عێراقی بووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو فڕۆكەیە خوێندكارێكی عێراقی وەك ڕاهێنان فڕاندوویەتی، كە لەسەر خەرجی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەو ئەكادیمیایە ڕاهێنان دەكات”.

سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەو مەبەستە و ئەوەش خراوەتەڕوو، لەپاڵ لایەنە عێراقییەكان دەسەڵاتدارانی یۆنانیش لەسەر هێڵن.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، چارەنوسی ئەو خوێندكارە عێراقییە نادیارە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

بابەتی دواتر

قوباد تاڵە‌بانی و محەمەد حەلبوسی پرسی بودجەیان تاووتوێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی وهان دادگایی دەكرێت

چین بڕیاریدا بە دادگاییكردنی جێگری سەرۆكی شارەوانیی وهان، ئەو شارەی كە پەتای كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە بە جیهاندا. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

بلینكن دەچێتە سعودیە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە بكات، كە یەكەم گەشتی بلینكن بۆ ئەو وڵاتە دەبێت دوای…
Total
0
Share