دوو بەلەم نوقمبوون 27 کەس گیانیان لەدەستدا

لە دوورگەیەکی تونس دوو بەلەم نوقمبوون، بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی تونس رایانگەیاندووە، بەلەمەکان لە کەناراوەکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە نوقمبوون، کۆچبەری وڵاتانی ئەفریقایان تێدا بووە کە ویستوویانە بە رێگای قاچاخ خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.

زیاد سدەیری، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی تونس بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی رایگەیاند، “لەنێو ئەو 27 تەرمەی دۆزراونەتەوە ژن و منداڵیش هەن، تیمەکان توانیویانە 83 کەس لە کۆچبەرانی نێو بەلەمەکان لە مردن رزگاربکەن، و 15 کەسیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە”.

وتیشی، “پرۆسەی گەڕان بەدوای کۆچبەرە ونبووەکانی دیکەدا بەردەوامە”.

جگە لە لیبیا، تونس کە بەشێک لە کەناراوەکانی کەمتر لە 150 کیلۆمەتر لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیاوە دوورن، خاڵی سەرەکیی رۆیشتنە لە باکووری ئەفریقا بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت دەریای ناوەڕاست ببڕن، بەپێی ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share