ڕوسیا پێشبینی ناكات لە 2022دا نەوت 80 دۆلار تێپەڕێنێت

ئەلیکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا پێشبینی دەكات، نرخی نەوت لە ‏ساڵی داهاتوودا 80 دۆلار تێنەپەڕێنێت، دەشڵێت، کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بۆ گەورە ‏بەرهەمهێنەرانی نەوت لەجیهاندا، داواکاریی واشنتنی پشتگوێخست بۆ زیادکردنی ‏بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوەش بۆ هێشتنەوەی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەم و خواست.‏

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەلیکساندەر نۆڤاک ڕاگەیاندووە، “بڕوامان وایە دەبێت ‏زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ئاستێکی مامناوەنددا لەگەڵ خواستی بازاڕدا بمێنێتەوە، دەبێت ‏بزانین چۆن بەرهەم لەگەڵ خواستدا زیاددەکەین”.‏

نۆڤاک پێشبینی دەکات لەساڵی 2022دا ئاستی خواست لەسەر نەوت چوار ملیۆن بەرمیل ‏لە ڕۆژێکدا بەرزببێتەوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان 65 بۆ 80 دۆلاردا ‏بێت.‏

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بۆ شەشەم ڕۆژ لەسەریەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ‏لەئەنجامی زۆربوونی خواست لەسەر نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ‏‏79.17 دۆلار و نرخی بەرملیكی نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 76.19 دۆلار.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share