وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕوانی واژووی سودانی دەکەین.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە “ئەپیکور”، رایگەیاند، دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەردەستی سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە و چاوەڕوانى واژووى ئەو دەکەین.
وتیشی، “مەرج و داواکارییەکانمان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە و هەمان ئەوانەی پێشوون”.
پێشتر ئەپیکور رایگەیاندبوو، مەرجى سەرەکیى ئەوان ئەوەیە دڵنیایی بدرێت شایستەداراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێت.
هەروەها مەرجێکی دیکەیان ئەوەیە ئەو قەرزەیان پێبدرێتەوە کە بڕەکەی یەک ملیار دۆلارە و لەلای حکومەتى هەرێمى کوردستانە، پارەى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتە لە تشرینى یەکەمى 2022 تاوەکو ئازارى 2023.