ئەمڕۆ نەوتی کوردستان دەگاتە بازاڕەکانی جیهان

ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی گواستنەوەی 700 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان، کەشتییەکی نەوتی لە بەندەری جەیهان لەنگەری گرتووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشتیی نەوتیی ‘ڤالێسینا’ دەبێتە یەکەم کەشتی، کە بڕی 700 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بگوازێتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە رۆژی 27ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان، رێککەوتنێکی سێ قۆڵییان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا…
Total
0
Share