وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم لە کۆی تەمویلەکە بڕیوە، هەروەها بڕی 4 ملیار و 961 ملیۆن دیناری شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی نەناردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە هەر ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە.