وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بڕی 1070 مێگاوات لە کارەبا کەمدەکات

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی چاکسازییەکانی کۆمپانیای دانەغاز دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بڕی 1070 مێگاوات لە کارەبا کەمدەکات.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆمپانیای دانەغاز دەست بە قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی دەکات و هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەمدەکات، بەمەش بڕی 1070 مێگاوات کارەبا کەمدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت، هەروەکو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، ئەم کەمبوونەوەیە لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share