پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیرکردووە کە بە فێڵ بەڵێنی دامەزراندنی بە کەسێک داوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک، کەسێکمان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بەوەی فێڵی کردووە و بڕی 10 هەزار دۆلاری بە مەبەستی دامەزراندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە هاووڵاتییەک وەرگرتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا ناوبراو، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.