حەج و عومرەی کوردستان: ئەگەر ناوت بۆ حەج دەرچووە شەش ملیۆن دینار بهێنە و سەردانمان بکە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (15ـی تشرینی یەکەمی 2026) سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

ئاماژە بەوەشدەدات، هەر کەسێک تا ئەو ڕێککەوتە مامەڵەکانی تەواو نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت و مافی سەفەرکردنی نابێت.

پێداویستییەکان:

– كۆپیه‌كی ڕه‌نگاوره‌نگی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت
– كۆپییه‌ك له‌ ژماره‌ی دیجیتاڵیی بایۆمه‌تری
– ئاماده‌بوونی كه‌سه‌كه‌ خۆی
– بردنی بڕی شه‌ش ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌ی یەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share