توێژینەوەیەك.. زانایانی بۆشایی ئاسمان و نەشتەركارانی مێشك لە تۆ زیرەكتر نین

زۆرجار دەستەواژەی “خۆ تەیارە دروستكردن نییە” یان “كردی بە عیلمی فەلەك” یاخود “خۆ عەمەلیاتی مێشك نییە” بۆ ئەو كارانە دەردەبڕدرێت كە ئەنجامدانی یاخود لێگەیشتنی قورس بێت.

بەڵام، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە زانستی موشەكی ئاسمانی یان نەشتەرگەری مێشك و دەمار بەو جۆرە دژوار نییە كە بانگەشەی بۆ دەكرێت.

توێژەرانی زانكۆی لەندەن كۆلێج توێژینەوەیەكیان دەربارەی زیرەكیی زانایانی مووشەكی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكە و نەشتەركارانی مێشك و دەمار ئەنجامدا بەراورد بە ئاستی زیرەكی خاوەن پیشەكانی دیكە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی پێی گەیشتوون، پێچەوانەی باوەڕی باو، ئەندازیارانی مووشەكەكانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكە و نەشتەركاران ئاستێكی زیرەكیی هاوشێوەی خەڵكی گشتییان هەیە.

توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا كە لە گۆڤاری (The BMJ) بڵاویانكردووەتەوە نوسیویانە، دەكرێت ئەو نەشتەركار و ئەندازیارانە لە جێیەكدا دابنرێن كە جیاوازنەبن لە خاوەن پیشەكانی دیكە.

تیمەكە لە توێژینەوەكەیاندا زیرەكی 329 ئەندازیاری مووشەك و 72 نەشتەركار و 18257 تاكیان لەناو خەڵكی گشتی بەراورد كردووە و تیایدا بەشداربووان لەڕێی ئینتەرنێتەوە تاقیكردنەوەیەكیان لەبارەی لایەنە جیاكەرەوەكانی زیرەكی ئەنجامدا.

بەپێی ئەنجامەكە زیرەكیی ئەندازیار و نەشتەركاران لە زۆرینەی تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنەكاندا هاوشێوەی یەكبوون، كاتێكیش ئەنجامەكانیان بەراورد كردەوە بە خەڵكی گشتی، ئەندازیاران جیاوازییەكی ئەتۆیان لەهیچ جۆرێك لە جۆرەكانی زیرەكی تیابەدی نەكراوە، بەڵام نەشتەركاران توانای چارەسەری هەندێك كێشەیان هەبووە بەشێوەیەكی خێراتر لە خەڵكی گشتی.

بابەتی پێشتر

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

بابەتی دواتر

بۆردومانێكی توركیا لە حەسەكە قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
Total
0
Share