لە ڕێگەی تێکەڵەکانی ڤیتامین Eیەوە نینۆکەکانت درێژ بکە

 

نینۆکێکی سروشتیی تەندروست و بەهێز و درێژ یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی خانمان گرنگییەکی زۆری پێدەدەن و خواستیان لەسەریەتی، لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمی جۆراوجۆر بۆ درێژکردنی نینۆک، بەڵام زۆرینەی خانمان گرنگی بە نینۆکێکی سروشتی دەدەن و دەیانەوێت بەهێز و درێژبێت.

لێرەدا گرنگترین ئەو تێکەڵانە دەخەینەڕوو کە پێکهاتە سەرەکییەکەی ڤیتامین Eـە و ڕێگایەکە بۆ درێژبوون و بەهێزبوونی نینۆکەکان.

تێکەڵەی کەپسولەکانی ڤیتامین E و زەیتەکان:

شارەزایانی جوانکاری ئامۆژگاریی خانمان دەکەن بە تێکەڵکردنی کەپسولی ڤیتامین E لەگەڵ زەیتە جۆراوجۆرەکانی تایبەت بە درێژکردن و بەهێزکردنی نینۆک، شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن شەوانە ئەو تێکەڵەیە بدەین لە نینۆکەکانمان و تا ڕۆژی دواتر پێوەی بمێنێتەوە ئەوە دەتوانێت سوودمەندبێت بۆ نینۆک.

تێکەڵەی ڤیتامین E و ئاوی لیمۆ

بۆ ئەم تێکەڵەیە بڕێک لە زەیتی گوێزی هیندی و ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەندێک لە کەپسولەکانی ڤیتامین E تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 10 خولەک مەساج بە نینۆکەکانت بکە بەو تێکەڵەیە و تا ڕۆژی دواتر بە نینۆکەکانتەوە بمێنێتەوە.

تێکەڵەی ڤیتامین E و چا

چەند دڵۆپێک لە زەیتی داری چا تێکەڵ بکە لەگەڵ نیو کەوچکی گەورە لە کەپسولەکانی ڤیتامین E و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە نینۆکتەوە بمێنێتەوە و بە ئاو بیشۆ.

بابەتی پێشتر

بیلاڕوسیا بۆ ئەمریکا: ئەگەر پێویستتانە دەتوانین شیری منداڵانتان بۆ بنێرین

بابەتی دواتر

سەربازیی زۆرەملێ بە مووچەوە دەگەڕێتەوە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share