هۆکارەکانی خۆڵبارین.. بۆچی عێراق لە تەپوتۆز ڕزگاری نابێت؟

عێراق دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای کیشوەری ئاسیاوە، کە ناوچەیەکی وشک و بیابانییە و کەشوهەواکەی بە کەمیی باران و بەرزیی پلەکانی گەرما دەناسرێتەوە و هەندێک جار تا 50 پلە دەگات و دەبێتە هۆکاری بەهەڵمبوونی ئاو و تەڕاییەکان، ئەمەش بارودۆخەکە خراپتر دەکات.

لە ناوخۆی عێراقدا ناوچەی بیابانی خۆرئاوا بە سەرچاوەی سەرەکیی تەپوتۆز و خۆڵبارین دادەنرێت، چونکە بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا و دابەشبوونەوەی پەستانەوە، بایەکان تەپوتۆزی ناوچە بیابانییەکە دەگوێزنەوە بۆ ناوچەکانی دیکە و دیاردەی خۆڵبارین پەیدادەبێت.

ئەو تەپوتۆز و خۆڵبارینەی لە ناوچە وشکەکانەوە دێت، بە مەودای دووردا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستانیشی لێ بێبەری نابێت.

جگە لە هۆکارە سروشتییەکان و پشتگوێخستنیان لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، چەندین هۆکاری مرۆییش هەن ناوچەکەیان وشکتر کردووەتەوە و هێندەی تر ژینگەکەیان ماندووکردووە و عێراقیان گەیاندووەتە ئەم بارودۆخە، کە تێیدا خۆڵبارین ساڵانە کۆتایی بە ژیانی چەندین هاوڵاتی دەهێنێت.

ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە هۆکارە مرۆییەکانن:

لە نەوەدەکانی سەدەی پێشوودا، پرۆسەی وشککردنەوەی ناوچەی “زۆنگاوەكان” لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، زیانێکی گەورەی بە ژینگەی عێراق گەیاند و بووە هۆی زیادکردنێکی بەرچاوی ئەو تەپوتۆزەی با بە هەموو عێراقدا بڵاویدەکاتەوە.

هەروەها سەرجەم ئەو چالاکییە سەربازییانەی لە ڕابردوودا ناوچەکە بەخۆیەوەی بینین، هەر لە جەنگی عێراق – ئێرانەوە، تا شەڕەکانی پرۆسەی ئازادیی عێراق و سەرهەڵدان و شەڕی داعش، بەشێکی زۆری ڕووپۆشی سەوزایی ناوچەکەیان لەناوبرد و بوونە هۆکاری شیبوونەوەی خاکەکە، بەجۆرێک کە هەڵکردنی با زیاتر بیکات بە خۆڵبارین و باهۆزی تۆزاوی.

ئەمە جگە لە گرنگینەدان بە سەوزایی و ئەنجامدانی ئەو پیشەسازییانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن و تەپوتۆز زیاددەکەن، وەک لەم ڤیدیۆیەی لای خوارەوەدا دەردەکەوێت، کە ناوچەیەکی سەرسنووری سعودیە و عێراقە، تێیدا بە چەندین ئامێر و تراکتۆر، لم و تەپوتۆز دەورووژێندرێت و هەم دەبێتە هۆکاری خۆڵبارین و هەم لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی زیاتری زەوییەکەش.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
Total
0
Share