عێراق له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك ئێرانه‌وه كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو.
حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى دیاله به میدیا عێراقییه‌كانى وتووه، له ناوچه‌كانی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و ئه‌و گوندانه‌ى ده‌كه‌ونه نزیك سنووره‌كانی ئێران له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی كاتیدان.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئامادهباشیییه دوای ئه‌وه دێت كه پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا باس له‌وه ده‌كه‌ن له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی به‌خوڕ ده‌بارێت و مه‌ترسی دروستبونی لافاو هه‌یه.
مه‌نده‌لاوی ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی دروستبونی لافاو به‌ڵام ناوچه‌كانیان پێویستییه‌كی زۆری به بارانه، چونكه وشكه‌ساڵی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.