مستەفا کازمی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکێک دەرکرد کە منداڵەکەی ئەشکەنجەداوە

دوێنێ پێنجشەممە، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە نیشانی دەدات باوکێک بە قورسی ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات.

ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو باوکە دەرچووە، کە یەکێک لە منداڵە کوڕەکانی ئەشکەنجە دەدات”.

مستەفا کازمی، داوای لە بەرپرسانی دادوەری کردووە تا کۆتایی لەگەڵ ئەو دۆسییەدا بڕۆن و هەر سزایەک یاسای عێراقی دەیگرێتەوە دژی ئەو باوکە بیگرنەبەر.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت منداڵێک بە قورسی ئەشکەنجەدراوە و هەموو گیانی خوێنی لێدێتەخوارەوە و دەپاڕێتەوە لە باوکی کە ئیتر کۆتایی بە ئەشکەنجەی بهێنێت.

منداڵەکە لەلایەن باوکییەوە زنجیرکراوەتە ملی و ئەشکەنجەدراوە، لەگەڵ ئەوەش شوێنەکە تەنها ئەو باوک و کوڕەی لێنییە و کەسی دیکە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت.

تۆڕی میدیایی ئێستا بەهۆی پابەندبوون بە بنەما پیشەییەکانی کاری ڕۆژنامەوانییەوە ڤیدیۆکە بڵاوناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆماری عێراق: هاوكاردەبین لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هاوكاردەبن لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەموو شتێك بە خێرایی دەگۆڕدرێت و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی…
Total
0
Share