کەنەدا نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق بۆ رزگارکردنی زۆنگاوەکان

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی کەنەدا زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی باشوور و پاراستنیان لە گۆڕانەکانی کەشوهەوا

ئەندامی لیژنەکە ئیبتیسام هیلالی رایگەیاند، “حکومەتی کەنەدا یارمەتییەکی دارایی بە بڕی سێ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشکەش بە عێراق کردووە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی پارێزگاکانی باشوور”.

هیلالی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو یارمەتییەی کەنەدا لەچێوەی پڕۆژەی بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی عێراقدا دێت، کە بریتییە لە پەرەپێدانی ژیان بۆ دانیشتوانی گوندەکان، گەیاندنی ئاوی خواردنەوە، پەرەپێدانی ئاژەڵداری و رێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە ڕاوکردنی ماسی و ئاژەڵ لە ناوچەی زۆنگاو و باشووری عێراق “.

دەڵێت، “پڕۆژەکە چەند ئامانجێکی هەیە، لەوانە پاراستنی زۆنگاوەکان و میراتی جیهانی لە وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە ناوچە زۆنگاوەکان لەڕێگەی دامەزراندنی پڕۆژەی پاککردنەوە بۆ دابینکردنی ئاوی شیرین بۆ دانیشتوانی زۆنگاوەکان و ئاژەڵەکان”.

ناوچە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق بەهۆی کەمی ئاوەوە رووبەڕووی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و ژینگەیی بوونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشدارییەکانی چارەنووسێکی هاوشێوەی ئەو وشکەساڵییەی کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەسەریاندا هات، کە مەترسی لەسەر سامانی کشتوکاڵی و ماسی و ئاژەڵی لەوێ دروست دەکات.

بابەتی پێشتر

ژنێک دوای خواردنی ژەمێک ماسیی کەم برژاو هەر چوار پەلەکەی لەدەستدا

بابەتی دواتر

نووسراوی ناردنی 700 ملیار دینارەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share