زێدان بە چ شێوەیەک کەلێنی کاسیمێرۆ و هازارد بەرانبەر ڤالێنسیا پڕدەکاتەوە؟

لەدەستدانی کاسیمێرۆ و هازارد بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم کاتە هەستیارەی وەرزدا لێدانێکی قورسە لە پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدانی ڕاهێنەر ناچارە گۆڕانکاری لە پلان و پێکهاتەکانیدا بکات.

بڕیارە سبەینێ، یەکشەممە کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێستایا ببێتە میوانی یانەی ڤالێنسیا.

ئەمڕۆ و دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڕۆتینی یاریزانان، دەرکەوت کە هەریەک لە ئیدین هازاردی بەلجیکی و کاسیمێرۆی بەرازیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زێدان ناچاردەبێت بەلایەنی کەمەوە لە 20 ڕۆژی داهاتوودا بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە هونەرییەکان پشت بەتواناکانی یاریزانە یەدەگەکان ببەستێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نوسیویەتی، لەدەستدانی کاسیمێرۆ و هازارد قورسە، بەڵام زێدان دەتوانێت بە چەند شێوەیەک چارەسەر بدۆزێتەوە.

یەکەمیان، بەکارخستنی تۆنی کرۆس یان ڤاڵڤێردی و لە پێشیانەوە مۆدریچ یان ئیسکۆ و مارتن ئۆدیگارد، بەڵام یاریزانە نەرویجیەکە هێندە نابێت گەڕاوەتەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەی شەمشەمە کوێرەکان ناکات.

دووەمیان، گۆڕینی شێوە یاریکردنی ڕیاڵە لە 4-3-3 بۆ 4-2-3-1 و بەکارخستنی ڤینیسیۆز لە پێگەی هازارد، هەروەها داڕشتنەوەی هێڵی ناوەند بە پێی ئامادەباشی و ئەزمونی کرۆس یان مۆدریچ، ڤاڵڤێردی، ئۆدیگارد، ئیسکۆ.

بابەتی پێشتر

سوارێز: بەڵێ، کومان تەلەفونی بۆ کردم و ئەوەی لە بەرشلۆنە ڕوودەدات کێشەی من نییە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە ئێڤەرتۆن داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share