کریستیانۆ دوودڵە و کۆتا دەرفەت بە کاپتن ماگوایەر دراوە

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستبەرداری هاری ماگوایەر و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نابێت، بەڵام کۆتا دەرفەتیان پێدەدرێت وەرزی داهاتوو تواناکانیان وەک سەرتیپ و یاریزانێک بسەلمێنن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ” زە سەن”، ماگوایەری تەمەن 29 ساڵ بەهۆی لاوازی ئاستی و هەڵەکانییەوە کەوتووەتە بەر لێشاوێک لە ڕەخنەی هاندەران و شرۆڤەکاران، ئەوەش وای کردووە ئیدارەی یونایتد بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە کریستیانۆ تووشی دڵەڕاوکێ بووە بەهۆی سستی ئیدارەی یانە و تین هاگ لە مێرکاتۆی 2022 و لە بەرامبەردا بەهێزبوونی ڕکابەرانی وەک مان سیتی و لیڤەرپوڵ، یاریزانەکە نازانێت لەبارەی داهاتوویەوە چ وەڵامێک بە ئیدارەی شەیتانە سوورەکان بدات.

بەڕێوەبەرانی یونایتد بڕیاریانداوە وەرزی داهاتوو بەردەوامی بە دووانەی ناوبراو بدەن، بەڵام لە ئەگەری شکستهێنانێکی دیکەدا ڕاستەوخۆ ناویان دەخرێتە لیستی فرۆشتنەوە و باندی کاپتنیش لە ماگوایەر وەردەگیرێتەوە.

زە سەن سەبارەت بە ماگوایەر نووسیویەتی، دڵنیا کراوەتەوە کە ئێریک تین هاگ هیچ بایەخێکی زیادەی پێنادات و دووریش نییە وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share