“کەڵەشێرە ئیتاڵییەکە” لە ئینگلتەرا دەخوێنێت ؟

سێ یانەی ئینگلیزی گرێبەستیان پێشکەشی ئەندریا بیلۆتیی هێرشبەری پێشووی یانەی تۆرینۆ کردووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەندریا بیلۆتی لەگەڵ یانەی تۆرینۆ، لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ چەندین یانەی ئیتاڵیا و دەرەوەی ئیتاڵیا دانوستاندنی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، لێپرسراوی کارەکانی بیلۆتی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا یاریزانەکەی پێشکەشی یانەکانی ئێڤەرتۆن، نیوکاسڵ، وێستهام یونایتد کردووە، بەڵام یانەکان تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنییان نەداوەتەوە.

بیلۆتی ناسراو بە “کەڵەشێرەکە” بە درێسی ئیتاڵیاوە لە 44 یارییدا 12 گۆڵی تۆمار کردووە، لە کۆی 232 یاریی بۆ یانەی تۆرینۆ 100 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها یەکێک بووە لە ستافی ئیتاڵیا کە ناسناوی یورۆی 2020یان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران درا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی تۆپبارانەكانی توركیاوە بڕیاريدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share