تۆتنهام یەکێک ڕەوانە دەکات و سیان دەکڕێت

ئیدارەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی دەستبەرداری تۆبی ئاڵدەرڤێرڵدی بەلجیکی دەبێت، لە بەرامبەردا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی دیکە چڕکردووەتەوە.

ماڵپەڕی “تێلیگراف” ئاشکرایکردووە، یانەی تۆتنهام ڕەزامەندیی نیشانداوە تۆبی ئاڵدەرڤێرڵد پەیوەندی بە یانەی دحێلی قەتەرییەوە بکات، ئەو ئۆفەرەش کە یانە قەتەرییەکە پێشکەشیکردووە 13 ملیۆن پاوەندە.

لە بەرامبەردا تیمی سپێرز لەسەر ڕاسپاردەی نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی، بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی کریستیان ڕۆمێرۆی یاریزانی خوازراوی یانەی یوڤانتۆس لە ئاتالانتا نزیکبوونەتەوە.

هەروەها هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی پیێرلویجی گۆلینی گۆڵپارێزی هەمان یانە (ئاتالانتا) چڕکردووەتەوە، یاریزانێکی دیکەش براین جیلی ئەستێرەی یانەی ئیشبیلیەیە، کە ئەگەر هەیە بەرامبەر ئیریک لامێلا ئاڵوگۆڕی پێبکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆما و لیڤەرکوزن داوای سەرداری ئێران دەکەن

بابەتی دواتر

گریزمان بە ئەتلەتیکۆ ڕازییە، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share