بەغداد بەنزینە 690 دینارییەكەی ڕاگرتەوە و سامانە سروشتییەکان دابینیدەکات

بەغداد دووبارە ناردنی بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی ڕاگرت و سامانە ‏سروشتییەکانی هەرێم بەڵێنی پڕکردنەوەی داوە.‏

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، ‏دووبارە بەغداد ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی ڕاگرتووە، پێدەچێت ‏هۆكارەكە ‏پەیوەندیی بە بەغداد خۆیەوە هەبێت و كێشەی تەكنیكی، یان كەمی بڕی بەنزین ‏بێت لە ناوەند.‏

پێشتر بڕیاربوو بەغداد ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ڕەوانەی هەرێمی ‏كوردستان ‏بكات، بەڵام نزیكەی نیوەی ئەو بڕەی دەنارد كە ڕێككەوتن كرابوو لەسەری، ‏کە بە وتەی بەهمەن شێخ قادر “ئەو نیوەیەش بەی بێكەموكورتی نەدەهات”.‏

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی ‏کوردستان بەڵێنی ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی بەهەمان نرخ داوە، ئەو وێستگانەش ‏دیاریکراون کە بەنزینەکەیان بۆ دەنێردرێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕە بەنزینێک لە سامانە ‏سروشتییەکانەوە نەهاتووە. ‏

هیواشی خواست سامانە سروشتییەکان ئەو بڕەیان بۆ پڕبکاتەوە، چونکە نرخەکەی ‏گونجاوە و سوودی بۆ هاوڵاتییان زۆرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵح موسلیم: پاش کۆنفرانسەکە لیژنەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پێکدەهێندرێت

ساڵح موسلیم، رایگەیاند، “پاش کۆنفرانسەکە لیژنەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق پێکدەهێندرێت”. ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی…
Total
0
Share