رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە هەورەبروسكە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، رێنمایی تایبەت بە چۆنێتیی خۆپاراستن لە هەورەبروسكەی بڵاوكردەوە.

بەپێی رێنماییەكان، پێویستە لە كاتی هەورەبروسكەدا لە رووبەرە ئاوییەكان دووربكەویتەوە و دووركەوتنەوە لە ستوون و تاوەر و درەختەكان بە پێویست دەزانرێت.

بەكارنەهێنانی مۆبایل و ئامێری بێتەل و پچڕاندنی تەزووی كارەبا لە ئامێرە كارەبایی و ئەلیكترۆنییەكان، بەشێكی تری رێنماییەكانن و كەشناسی دەڵێت، “پێویستە بەربەستی هەورەتریشقە بۆ تاوەر و باڵەخانە بەرزەكان دابنرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە رێنماییەكانیدا داوا لە هاوڵاتییان دەكات لەپێناو خۆپاراستنیان لە هەورەبروسكە، لە شوێنە بەرزەكان دووربكەونەوە و لە دەشتاییەكاندا روو لە دۆڵ و نزمایی بكەن.

ئاشكراشیكردووە، مانەوە لە ماڵەوە و دووركەوتنەوە لە پەنجەرە و نهۆمە بەرزەكان پێویستە و ناو ئۆتۆمبێل بە شوێنێكی سەلامەت دادەنرێت لە كاتی هەورەبروسكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

گۆڕانی گردی زەرگەتە: پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە

باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، “پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و داوای پەسەندکردنیمان کردووە، کۆنفرانسەکەی سبەینێش خەوشی یاسایی لەسەرە”.…
Total
0
Share