دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی: مانگی رابردوو 46 بومەلەرزە عێراقیان هەژاندووە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا 46 بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز وڵاتەکەیان هەژاندووە.

لە ئاماری مانگانەی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، مانگی رابردوو 47 بومەلەرزە تۆمارکراون کە 46 یان لە ناوخۆی عێراق بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکی بومەلەرزە لەو مانگەدا لە پارێزگای دیالە قەزاکانی خانەقین و کفری بوون، کە 21 بومەلەرزەیان تێداروویداوە، دواتریش پارێزگای سلێمانی دێت کە 17 بومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە، دوو

بومەلەرزە لە هەولێر و دووانیش لە دهۆک و لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و میسان و سەڵاحەدین یەکی یەک جار بومەلەرزە تێیاندا روویداوە.

لە کۆی ئەو بومەلەرزانەی لە مانگی رابردوودا لە عێراق روویانداوە، هیچ زانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی هێزەكانیان ئۆتۆمبێلێكی دزراویان بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،…
Total
0
Share