ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی: 73 هەزار کورد بۆ گەیشتن بە ئەوروپا چونەتە بیلاڕوسیا

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاند، 73 هەزار کورد لە باشوری کوردستانەوە خۆیان گەیاندووەتە تورکیا و لەوێوە بەرەو ئەوروپا چوون، یان لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندان.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی کۆچی کوردانی هەرێمی کوردستانەوە نوسیویەتی، “ئایا ئەوانەی ئێستا لەسەر سنور گیریانخواردووە هەموویان پەنابەری سیاسین؟ لە کاتێکدا هیچ زوڵمێکی دەرەکی لەسەر کوردانی باشور نییە و ئێستا خەڵکی لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان”.

لەگەڵ ئەوەش ڕۆژنامەکە دەڵێت، “هەزاران کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەژاری و بێ کارییەوە ژیانیان قورس بووە و %18ی خەڵکی لە هەرێمەکەدا هەژارن”.

بێڵد، هۆکاری کۆچی کوردانی هەرێمی کوردستانی بەستووەتەوە، بە پلانێکەوە دژی یەکێتی ئەوروپا، کە لەلایەن تورکیا و ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆی سەرۆککۆماری بیلاڕوسیاوە داڕژراوە، چونکە کۆی کۆچبەرەکان لە تورکیاوە چوونەتە بیلاڕوسیا.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاندووە، “ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە سنوری پۆڵەندان، هەموویان لەلایەن لۆکاشینکۆوە بەقاچاخ هێنراونەتە سنورەکانی ئەوروپا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share